بە چەقۆ هێرش کرایەسەر دوو کڵێسا و پێنج کەس بوونە قوربانی

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر دوو کڵێسا لە پارێزگای کادیز لە ئیسپانیا، قەشەیەک کوژراوە و 4 کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژنامەی “ئێل مۆندۆ”ی ئیسپانی رایگەیاندووە، هێرشبەرەکە چەقۆیەکی ژاپۆنیی (کاتانا)ی پێبووە، هێرشی کردووەتە سەر قەشەکانی کڵێساکە، لەئەنجامدا یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و ئەوانی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە بەڕەچەڵەک مەغریبییە، بەڵام تا ئێستا پاڵنەرەکانی هێرشەکە نادیارە.

کوژراوەکە قەشەی کڵێسای دی لا پاڵمایە و یەکێک لە بریندارەکانیش کە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، قەشەی کڵێسای سان ئیسیدرۆیە.

هێرشبەرەکە چووەتە کڵێسای سان ئیسیدرۆ دوای ئەوەی لەگەڵ قەشەکەدا دەبێتە کێشەیان بە چەقۆ هێرشی کردووەتەسەری.

دواتر ڕووی لە کڵێسای نوێسترا سێنۆرا دی لا پاڵما کرد کە کڵێسای سەرەکیی شارەکەیە و لەوێ هێرش دەکاتە سەر قەشە دیێگۆ ڤالێنسیا و دەیکوژێت.

بابەتی پێشتر

نەریتێکی کۆنی کوردەواری لە رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا بە بەردەوامی ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی حەوت داواکراوی هەڵاتووی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share