دوو ژن بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆیان سوتاندووە

دوو ژن لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە و خۆیان سوتاندووە.

یەکێک لەو ژنانەی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە گوندێکی دەوروبەری شاری ورمێ بەناوی گوندی “کانی ڕەش” بەهۆی ئەوەی لە تەمەنی 14 ساڵیدا هاوسەرگیریکردووە، کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەبووە و دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە تەمەنی 15 ساڵیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی سوتاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کە گرنگی بە هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات لەسەر ئەم ڕوداوە ئاشکرایکردووە، کچەکە ناوی ڕوناک عەزیزوەند بووە و بەهۆی کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستی بۆ خۆسوتاندن بردووە.

هاوکات بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو کچێکی 16 ساڵ خەڵکی گوندی باوانی ورمێ، بەناوی “زەهرا ئیسماعیلی” بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی سوتاندووە و گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share