بەغداد.. 24 کەسی بیانی بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخی دۆلار دەستگیرکران

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، 24 هاوڵاتیی بیانی و چوار هاوڵاتیی عێراقی بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخی دۆلار دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لەدوای وەرگرتنی زانیاریی دروست لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان بە بوونی چەندین حاڵەتی یاریکردن بە نرخی دۆلار لە شوێنی ئاڵوگۆڕکردنی دراوەکان لە ناوچەی کفاح توانرا چوار کەس دەستگیربکرێن، بە دوور لە رێساکانی بانکی ناوەندی مامەڵەیان بە نرخی دۆلارەوە کردبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “توانراوە لەبارەی هەمان دۆسیەوە 24 کەسی بیانی لەناو شاری بەغداد دەستگیربکرێن”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکان بەردەوامە و لەدوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان رادەستی دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکرێن”.

 

بابەتی پێشتر

میدیای فەرمیی یەكێتی: هەڵمەتێکی راوەدونان و گرتنی کادرانی ی. ن. ك لە بادینان دەستیپێکردووە

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان رێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share