ئەمڕۆ تەرمی پێنج هاوڵاتییەكەی دهۆك بە خاك دەسپێردرێن

بەپێی زانیارییەكان، تەرمی ئەو پێنج هاوڵاتییەی شاری دهۆك كە لە مێردین بە دەستڕێژی گولـلە كوژران گەڕێندرانەوە بۆ شاری دهۆك و بڕیارە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا بەخاكبسپێردرێن.
كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەرمەكانیان لە رێگای دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕێندرانەوە بۆ دهۆك.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لە مێردینی باكووری كوردستان هێرشكرایە سەر پێنج هاوڵاتیی شاری دهۆك كە چووبوونە باكووری كوردستان، بەهۆیەوە هەر پێنجیان گیانیان لەدەستدا كە گوللـە بەسەریانەوە نرابوو.
بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: هاوكاریی سەربازی ئۆكرانیا دەكەین

بابەتی دواتر

كەركوك.. بەهۆی تەقەی خۆشییەوە چوار كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share