بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا كۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لە دەباشان پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم كرد و داواکارییەکانی بازرگان و خاوەنکارانی پێگەیاند و داوایکرد هاوکار و پشتیوان بن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان، کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوریی هەرێم کرایەوە و رۆڵی ئازادیی رادەربڕین و میدیای سەربەخۆ لە بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بوژاندنەوەی بازاڕ و کار و کاسبیی هاوڵاتییان کرد و داواکارییەکانی بازرگان و خاوەنکارانی گەیاندە کونسوڵی ئەمریکا و داوایکرد هاوکار و پشتیوان بن لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش، سەرۆکی یەكێتی سوپاسی رۆڵ و پشتگیریی بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد کە هاوکار و بەشدارێکی سەرەکین لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تیرۆریستان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە ناوچەکە.

لە بارەی چالاکییەکانی ئەم رۆژانەی کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، بەرپرسانی یۆنامی و یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەخێرهاتنی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح مەترسییەك لەسەر هەولێر ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share