بەهای 100ی دۆلاری ئەمریكی 162 هەزار دیناری تێپەڕاند

وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای 100ی دۆلاری ئەمریكی 162 هەزار دیناری تێپەڕاند و دەشڵێت، “ئەگەر رۆژانە بەهای دۆلار دوو بۆ سێ هەزار دینار بەرزببێتەوە دواجار دۆخەكە كۆنترۆڵ ناكرێت و هاوڵاتییان زەرەرمەند دەبن”.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاری دراوەكەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە بازاڕی دراوەكەی سلێمانی لە كاتی داخستندا بە 162 هەزار دینار خراوەتەروو كە هەموو ئەمانەش پەیوەندی بە سیاسەتەكانی بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە.
ئاشكراشیكرد، “رۆژی یەكشەممەی رابردوو بانكی ناوەندیی عێراق 219 ملیۆن دۆلاری فرۆشت و بەهاكەی دابەزی بۆ 155 هەزار و دواتر كەمتری فرۆشت و بەهاكەی بەرزبووەوە و بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانەوە دواجار هاوڵاتییان زەرەرمەندبوون”.

وتیشی، “ئەگەر بەهای دۆلار رۆژانە دوو بۆ سێ هەزار دینار بەرزبێتەوە دۆخەكە كۆنترۆڵ ناكرێت و دواجار هاوڵاتییان زەرەرمەند دەبن، بەڵام بەپێی دوایین لێدوانی بانكی ناوەندی بێت بەهاكەی هەرچەند بەرزبكرێتەوە دواتر دادەبەزێتەوە”.

بابەتی پێشتر

نادال ماڵئاوایی لە کراوەی ئوسترالیا کرد

بابەتی دواتر

سەركۆ ئازاد: بڕیارەكانی مەسرور بارزانی بۆ سزادانی سلێمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share