یەكەم سەنتەری فێربوون و تاقیكردنەوەی زمانی چینی لە عێراق كرایەوە

سەنتەرێكی تایبەت بە فێربوون و تاقیكردنەوەی زمانی چینی لە بەغداد كرایەوە.

باڵیۆزخانەی چین لە عێراق ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، لەمەودوا خوێندكارانی زمانی چینی لە عێراق پێویستیان بە گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات نابێت بۆ تاقیكردنەوەی HSK، بەڵكو دەتوانن لە عێراق ئەنجامیبدەن.

بەپێی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەكە، بەمدواییە لە بەغداد یەكەم سەنتەری فێربوون و تاقیكردنەوەی زمانی چینی لە عێراق بە هەماهەنگیی نێوان Chinese Testing International و كۆمەڵەی هاوڕێیەتی عێراقی-چینی كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “تەقینەوەكە لەڕێگەی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە كراوە”. شانەكە…
Total
0
Share