بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی بڵاوکردەوە کە لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیاندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لەکاتەکانى شەو و بەرەبەیان”.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی، هەولێر:13 پلەى سیلیزى، سلێمانی:9 پلەى سیلیزى، دهۆک: 14 پلەى سیلیزى، کەرکوک:16 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:12 پلەى سیلیزى، زاخۆ:14 پلەى سیلیزى، سۆران:11 پلەى سیلیزى، گەرمیان:19 پلەى سیلیزى دەبێت”.