پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزینی شەش ملیۆن دینار راگەیاند

پۆلیسی گەرمیان كەسێكی دەستگیركرد كە لە نۆرینگەیەك لەناو بازاڕی كەلار شەش ملیۆن دیناری دزیوە و ئاشكراشیدەكات، “ئەو كەسە قژی دەستكردی بەكارهێناوە و پارەی سندوقی كۆمەكی شێرپەنجەشی بردووە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای سكاڵای خاوەنی نۆرینگەیەك لە بازاڕی قەزای كەلار لە حاڵەتێكی دزیكردن توانرا ئەنجامدەری تاوانەكە بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتباردانی بەوەدا ناوە كە بڕی شەش ملێون دیناری لە نۆرینگەی ناوبراو دزیوە و دانیناوە بەوەشدا كە لە چوار نۆرینگە و تاقیگەی دیكە لە گەڕەكەكانی سیروان، شەهیدان و فەرمانبەران دزیكردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەوتەی تۆمەتبارەكە پارەی نێو سندوقی هاوكاریی نەخۆشخانەی هیواشی دزیوە كە تایبەتە بەنەخۆشانی شێرپەنجە.
پۆلیسی گەرمیان ئاشكراشیكرد، “تۆمەتبارەكە بۆ شاردنەوەی خۆی لە كامێراكان، قژی دەستكردی بەكارهێناوە و بە چەند جۆرێك شێوەی خۆی گۆڕیوە كە پێشتریش بە تۆمەتی دزیكردن سێ ساڵ زیندانیكراوە”.

تۆمەتبارەكە دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلارە و تەمەنی 45 ساڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی كورد هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكرادەكات. كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی. پۆڵا شەهید…
Total
0
Share