“سەدەی تورکیا” ناونیشانی ئەردۆغان و پارتەکەی دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوامە لە دواخستنی بڕیارە جۆراوجۆرەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی “کۆماری تورکیا”، وەک ئەوەی دوێنێ خواستی خۆی بۆ داڕشتنی دەستوورێکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە راگەیاند.

سەرۆک کۆماری تورکیا سەدەمین ساڵیادی تورکیا کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ئاهەنگی بۆ دەگێڕێت، بە ناوی “سەدەی تورکیا” ناودەبات، کە ئەگەری زۆرە ئەوە ناوی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتەکەی “دادپەروەری و گەشەپێدان” بێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە دەکەوێتە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە.

بەڕێوەبەری ناوەندێکی بەناوبانگی تورکیا کە ڕاپرسییەکان لەوبارەیەوە ئەنجامدەدات، ڕەتینەکردەوە کە سەرۆک کۆماری تورکیا دەستەواژەی “سەدەی تورکیا” وەک ناوێک بۆ بانگەشەی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بەکاربهێنێت، کە پێدەچێت “یەکلاکەرەوە و چارەنووسساز” بێت بۆ سەرۆک کۆمار، لەکاتێکدا رووبەڕووی تەحەددیاتی ناوخۆیی بووەتەوە، دیارترینیان قەیرانی ئابووریی ئەو وڵاتەیە.

ئۆزەر سەنگەر ئەکادیمیستی تورکیا و بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی بەناوبانگی “میترۆپۆل” لەوبارەیەوە راگەیاند، “سەرۆکی تورکیا دەتوانێت ئەم دەستەواژەیە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەکاربهێنێت، بەڵام لە دەرەوەی بازنەی داد و گەشەپێدان کاریگەر نابێت”.

ئەو ئەکادیمیستە تورکە زیاتر روونیکردەوە، “کاریگەرییەکانی ئەم جۆرە بانگەشانە زۆر سنووردار دەبێت لەسەر دەنگدەران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕەنگە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بتوانن باوەڕ بە دەنگدەران بهێنن کە بانگەشەکانی دوورە لە راستییەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “دەستکەوتی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێگەی بانگەشە بە سەدەی تورکیاوە بەندە بەوەوە چۆن ئۆپۆزسیۆن رووبەڕووی پڕوپاگەندەکانی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان ئەم دەستەواژەیە بەکاردەهێنێت بۆ لادانی سەرنج لەسەر ئەو کێشە ڕاستەقینانەی وڵاتەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، وەک قەیرانی ئابووری.

بە گوتەی ئەو ئەکادیمیستە تورکە، ئەردۆغان ئەم دەستەواژەیەی بەکارهێناوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕەسەنایەتی “کۆمار” و ئەوەی کە تەمەنی گەیشتووەتە سەد ساڵ.

 

دوێنێ سەرۆک کۆماری تورکیا دەستەواژەی “سەدەی تورکیا”ی بەکارهێنایەوە لە کاتی ڕاگەیاندنی دەستورێکی نوێ کە لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا بۆ ئەو وڵاتە دادەڕێژرێت، بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی “کۆمار”ەوە.

بابەتی پێشتر

كەشتییەكی ئاسمانیی كۆری وێنەیەكی رەشوسپی زەوی و مانگ پێكەوە دەگرێت

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی هەڵەبجەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share