چەند ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی یاداشتێك ئاڕاستەی حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەن

هەشت ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە عێراق داوا دەكەن، حكومەت لێكۆڵینەوە لە دەستگیركردنی چالاكوانان بكات و سەرجەم ئەو كەسانە ئازاد بكرێن كە لە خۆپیشاندانەكانی 2019ەوە دەستگیركراون.

هاوكاتی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم، ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی یاداشتنامەی هەشت ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی عێراقی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە و گشتگیر بكرێت لە حاڵەتەكانی دەستگیركردنی ئەو چالاكوانانەی لە خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019ەوە تا ئێستا دەستگیركراون و ئازاد بكرێن.

لە یاداشتنامەكەی ئەو هەشت ڕێكخراوەدا كە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیشیان تێدایە داوای ئەوەشكراوە، لێكۆڵینەوە لە كوشتنی دەیان چالاكوان و ڕۆژنامەنوس و پارێزەری عێراقی بكرێت كە لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون.

ئەو ڕێكخراوانە لە یاداشتەكەیاندا باسیان لەوەشكردووە، هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم پابەندی ئەو بەڵێنانەیان نەبوون كە داویانە بۆ ئەوەی بە یاسا نێودەوڵەتی و عێراقییەكان، ئەو كەسانەی تاوانیان دژ بە ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان ئەنجامداوە ڕوبەڕووی یاسا بكەنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆسی کێیە؟ ئەفسانەی ئیتاڵیا و پاڵەوانی مۆندیالی 82 کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: جیهان بەرەو گۆڕانێكی قورسی ئاووهەوا هەنگاودەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن لە خۆڵبارین خۆمان بپارێزین؟

چالاكوانێكی بواری ژینگە ڕایدەگەیەنێت، خۆڵبارین یەكێكە لەبەهێزترین دەرەنجامەكانی گۆڕانی كەشوهەوا. بەپلەی یەكەم كاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتی دەبێت و…
Total
0
Share