نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەی ئەو کچەی لە هوانە هێرشی کرایەسەر

سڵاید، دەستگیرکراوانی دۆسیەی کچەکەی هوانە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کچەی لە ناوچەی هوانە هێرشی کرایەسەر لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە وتەی داوە و بڕیارە بگەڕێتەوە لای کەسوکارەکەی.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو کچەی هەینی رابردوو لەلایەن چەند گەنجێکەوە لە ناوچەی هوانە هێرشی کرایەسەر ئەمڕۆ هاتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و وتەی خۆی داوە، زۆر پەشیمان بووە لەوەی کە چووەتە ئەو شوێنە و ماتۆڕسواری کردووە و گرتەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە و بەڵێنی داوە پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی هەڵبداتەوە و لەو جۆرە کارانە دووربکەوێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون بۆ 19 کەس بەرزبوونەتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “کەسوکاری کچەکە هاتوونەتە لای دادوەر هیچ لارییەکیان لە گەڕاندنەوەی کچەکەیان نەبووە لایان بژی، بۆیە بڕیار بوو بێن و کچەکەیان بەرنەوە ماڵی خۆیان”.

 

بابەتی پێشتر

كچێك جێگەی دایكە كۆچكردووەكەی دەگرێتەوە و دەبێتە پەرلەمانتار

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ دەرچووانی بەشی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share