گرنگترین ڕووداوە وەرزشییەکانی ساڵی 2022

ساڵی 2022 پڕاوپڕبوو لە هەستی جۆراوجۆر، بۆ هەندێک یادەوەری خۆشبوون و بۆ هەندێکی دیکە بە پێچەوانەوە.

لە بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا گۆڕانکاریی ئەوتۆ ڕووینەدا، ئاستی تاکە کەسی پاڵەوانان لە سەرەتاوە دەریدەخست کێ دەبێتە پاڵەوان و کێ شکستدەهێنێت، بەڵام لە بواری تۆپی پێدا چەندین ڕووداوی خۆش و ناخۆش ڕوویاندا.

ئەرجەنتین دوای (36) ساڵ چاوەروانی ناسناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، پاشان پیلێی ئەفسانەی بەڕازیل و جیهان کۆچی دواییکرد.

 

ڕووداوە گرنگەکانی تۆپی پێ:

ڕیاڵ مەدرید ناسناوی (14)ی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.

سەنیگال جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەدەستهێنا.

ئێرلینگ هالاند پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی-ەوە کرد.

کیلیان مباپێ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێکردەوە.

بەرشلۆنە گرێبەستەکانی بەرزکردنەوەی دارایی واژۆکرد.

جێرارد پیکێ بە یەکجاری وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

کەریم بنزیمە خەڵاتی “باڵۆن دۆر”ی بەدەستهێنا.

ئەرجەنتین ناسناوی مۆندیالی 2022ی بەدەستهێنا.

پیلێ-ی ئەفسانەی بەڕازیل کۆچی دواییکرد.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندیی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە کرد.

 

ڕووداوە گرنگەکانی باسکە:

ئیسپانیا بووە پاڵەوانی جامی ئەوروپا.

یانەی ئانادوڵو ناسناوی “یوروپا لیگ”ی بەدەستهێنا.

بیڵ ڕاسڵی ئەفسانەی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

گۆڵدن ستەیت واریەرز بووە پاڵەوانی (NBA)

 

ڕووداوە گرنگەکانی بواری خێرایی:

ماکس ڤێرشتاپن بووە پاڵەوانی “فۆرمولا 1”.

فرانچیسکۆ بانیا بووە پاڵەوانی “مۆتۆ جی پی”.

 

لە بوارەکانی دیکەدا ئەم ڕووداوانە ڕوویاندا:

سوید ناسناوی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئەوروپای بەدەستهێنا.

ڕافائێل نادال ،”گراند سلام”ی 22ی بەدەستهێنا.

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی تێنسی سویسرا وازهێنانی ڕاگەیاند.

سێرینا ویلیامزی ئەفسانەی تێنسی ئەمریکا وازهێنانی ڕاگەیاند.

ڤینجیگاراد ناسناوی بایسکیڵسواری بەدەستهێنا.

ڕووسیا لە بوارە جیاوازەکانی وەرزش دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

نەسڕ دەبێتە ڕیاڵ مەدریدی کۆن

بابەتی دواتر

یەكێتیی پیاوان: لەمساڵدا 70 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان تۆماركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و باسی دۆخی یانەکەى کرد پێش ئەوەى ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆمەدرید…
Total
0
Share