بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 600 دینار لە بازاڕدا دەفرۆشرێت.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕدا گەیشتە چوار هەزار و 250 دینار و دوای بەرزبوونەوەی نرخەكەی، كێڵگە پەلەوەرییەكان بەرهەمیان زیاد كرد و بەو هۆیەوە خستنەروو زیادیكرد و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی هەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە سێ هەزار دیناردابووە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخەكەی دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە ئێستادا بە دوو هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت.