زیاتر لە 13 تۆن هەناری خراپبوو لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕێنرایەوە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشکرایکرد، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنین بڕی 13 تۆن و 160 کیلۆگرام هەنار بۆ وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، “ڕۆژی چوارشەممە بارهەڵگرێک هەنار کە بڕی 13 تۆن و 160 کیلۆگرام هەناری تێدابوو گەڕێنرایەوە بۆ وڵاتی ئێران بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، له‌لایه‌ن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی حاجی ئۆمەران پشکنینی بۆ ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌پشكنیندا ده‌رنه‌چوو، چونکە هاوتا نیە لەگەڵ رێنماییەکانی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵ بۆیە ڕێگە بە هاوردەکردنی نادرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

كرێنشینان: یانزە ساڵە نەتوانراوە زیاتر لە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابەشبكرێن

بابەتی دواتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگەیەی خوێندکارێک گیانیلەدەستدا ژمارەیەک خوێندکاریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share