بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان مانیان گرت

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاند و لە ڕاگەیەندراوێكی پێنج خاڵیدا، هەڵوێستی خۆیان خستوەتەڕوو و داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەناوی بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستانەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە داواكراوە، لەبارەی ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە پێش “داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكەین بەزووترین كات كۆببینەوە و حكومەت بێتە پەرلەمان و ناچار بكرێت چاكسازیی ڕیشەیی بكات”.

ئەو ژمارەیە لە پەرلەمانتاران ئەوەشیان خستوەتەڕوو، “بڕیارماندا بە مانگرتن لە پەرلەمانی كوردستان، لەپێناو ئامانجی خۆپیشاندەران و چاكسازیی گشتگیر و ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان”.

ڕاگەیەندراوی بەشێك لە پەرلەمانتاران..

 

بابەتی پێشتر

وێنەکانی مێسی و کریستیانۆ لە میدیاکانی ئەوروپا سەدایەکی بەهێزی داوەتەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: داوا لە خەڵك دەكەین لە مەترسی ئەم دۆخەی كوردستان تێبگەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share