بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە ماوەی رابردوودا هێزەكانمان سەروەریی گەورەیان تۆماركردووە

لە رۆژئاوای كوردستان سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، جەخت لە پەرەپێدان و پتەوكردنی هەماهەنگییەكان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆركرد و وتی، “لە ماوەی رابردوودا هێزەكانمان سەروەريی گەورەیان تۆماركردووە و گورزی كوشندەیان لە تیرۆریستان وەشاندووە. دڵنیاین بە هەماهەنگی و هاریكاری زیاتری نێوانمان دەتوانین سەركەوتنی گەورەتر تۆماربكەین، بە تایبەت لەو ناوچانەی نێوان سوریا و عێراق كە بۆشایی ئەمنی هەیە و جموجوڵی تیرۆریستانی تێدایە”.

بابەتی پێشتر

لە سنووری قەزای شێخان كەسێك كوژرا

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: وەرگرتنی باج و سەرانە ئەنجامی باشی نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.…
Total
0
Share