400 ژن كە تیرۆریستان رفاندوویانن بێسەروشوێنن

تەنها لە قەزای تەلەعفەر، زیاتر لە 400 ژن كە تیرۆریستان رفاندوویانن تا ئێستا بێسەروشوێنن، وەك قائیمقامی قەزاكە دەڵێت.

قاسم محەمەد شەریف قائیمقامی تەلەعفەر رایگەیاند، ساڵی 2014 رێكخراوی داعش نزیكەی 450 ژن و كچی لە تەلەعفەر رفاند، لە نێوان 40 – 50 لەو رفێندراوانە ئازادكراون و گەڕاونەتەوە، بەڵام زیاتر لە 400 كەسیان تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی وتەی قائیمقامی قەزای تەلەعفەر، هێشتا ئاشكرانییە رفێندراوەكان لە كوێن وزانیاریی ورد نییە لەسەر مان و نەمانیان لە ژیاندا.

ساڵی 2014 لەگەڵ هاتنیان بۆ عێراق، چەكدارانی داعش هەزاران ژن و كچیان لە شەنگال، تەلەعفەر و دەوروبەریان رفاند و بەشێكی كەم لەو ژن و كچانە ئازادكراون، بەڵام تا ئێستا زۆرینەیان نەگەڕاونەتەوە و چارەنووسیان ونە.

بابەتی پێشتر

مالكی: ناردنی 400 ملیارەكە بۆ كوردستان نایاساییە

بابەتی دواتر

بوکەڵەکەی فیلمی ئی تی بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share