کەشناسیی عێراق: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەی سێشەممەوە پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن و بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “سبەی سێشەممە پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بۆ رۆژی چوارشەممە لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست بارانبارینی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری عێراق ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە”.

ئاشکراشی کرد، “بۆ رۆژی هەینی بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرم نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەغداد هێرش کرایەسەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگایەکی بەریتانی

لە بەغدادی پایتەختی عێراق، هێرش کرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگایەکی بەریتانی-ئەمریکی. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کۆمپانیایەکی…
Total
0
Share