لە ئەڵمانیا نوێژی مردوو لەسەر تەرمی شەھیدی فەرماندە ئاكام عومەر، فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆ كرا.
نوێژخوێنان بە رێز و شكۆوە وەفاداریان بۆ ڕۆحی فەرماندە ئاكام نواند و نزایان بۆ كرد خوای گەورە بە هەشتی بەرینی شاد بكات.
بڕیارە سبەینێ شەممە 17ی 12ی 2022 تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بگاتەوە خاكی هەرێمی كوردستان و لە ڕێورەسمێكدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاكسپێردرێت.