فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت و دەڵێت، دڵگرانین بە لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە قارەمانە

مەیجەر جەنەڕال ماثيو مکفارلن، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە پەیامێكدا رایگەیاند، سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوکارانی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و شەهیدی قارەمانی پێشمەرگە ئاکام عومەر دەکەین.

دەشڵێت، “دڵگرانین بە لەدەستدانی ئەم پێشمەرگە قارەمانە”، و سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین لەبەردەم ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردوە.

ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ كە لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دووشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

بابەتی پێشتر

رێگایەکی نامۆ بۆ بە قاچاخبردنی ئایفۆن بەکاردەهێنێت

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە سوپاسی مامۆستایان و خوێندكاران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share