جێگری سەرۆك وەزیران و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیان كرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، “رێككەوتنی یەكجاریی لەگەڵ حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپێناو بەدەستهێنانی بودجە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان یەكێك بوو لە تەوەرەكانی گفتوگۆی ئەمڕۆم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.