راپۆرتێك: نرخی نەوت لە 2023دا بەرزدەبێتەوە

فۆتۆ: رۆیتەرز

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دەڵێت، نرخەكانی نەوت لە ساڵی داهاتوودا بەرزدەبێتەوە لەگەڵ فشاری سزاكانی سەر روسیا و زیادبوونی خواست بەپێچەوانەی پێشبینییەكانی پێشوو.

ئاژانسەكە، كە بارەگاكەی لە پاریس-ە، لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت، بەرهەمهێنانی روسیا كە ئالنگاریی پێشبینییەكانی پێشووی ئاژانسەكەی كرد بە هەرەسهێنان لەمساڵدا، ئامادەیە بۆ دابەزین بەڕێژەی 14% بە كۆتاییهاتنی چارەكی یەكەم.

ئەگەر ئەم پێشبینییانە راست دەربچن “دوایین ئاراستە لە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوت پێچەوانە دەبێتەوە، كە دابەزی بۆ 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە لەندەن” بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگ.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، كە راوێژ پێشكەش بە ئابورییە گەورەكان دەكات، پێشبینییەكانی بۆ خواستی جیهانی لەسەر نەوت لە ساڵی 2023دا پەرەپێدا بە بڕی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە سایەی گەشەی بەهێز لە هندستان و نەرمیی چاوەڕواننەكراو لە چین.

هەروەها بەكاربردن بە نزیكەی 1.7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی داهاتوودا بەرزدەبێتەوە بە ناوەندی 101.6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم هۆشدارییە دەربارەی نرخەكان بە ساناتر دادەنرێت لەو پەیامانەی بەمدواییە ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، كە بە چەند هەفتەیەكی كەم تیشكی دەخستەسەر مەترسی روودانی فشار لەسەر دابینكردن و هانی هاوپەیمانیی ئۆپیك +ی دەدا پاشگەزببێتەوە لەو كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان كە بەمدواییە بڕیاری لەسەردا.

بابەتی پێشتر

كەسوكاری گەنجە كوژراوەكەی كەركوك داوای لە سێدارەدانی بكوژەكە دەكەن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی نوێی توركیا كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
Total
0
Share