هەر کەس و لایەنێک ببێتەهۆی پیسبوونی ژینگە سزای دەدرێت

وەزیری ژینگەی عێراق بەڵێنیدا، ڕێوشوێنی توند بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک بگرنەبەر کە ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.

نزار ئامێدی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “دەبێت پرسی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا لە پێشەنگی کارەکانی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتدا بێت”.

هەروەها بەڵێنیدا، “رێوشوێنی یاسایی توند بگرێتەبەر دژی هەر لایەنێک کە ژینگە پیس بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین، ژینگە گرنگترین سێکتەرە کە دەبێت پارێزگاری لێبکەین، هەر کەس و لایەنێکیش پێچەوانەی ئەوە بکات سزای دەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەیی لە جیهاندا تۆماردەکەن.. ئامۆژگارییەکان بۆ خۆپاراستن چین؟

شەپۆلێکی گەرمای توند جیهانی گرتووەتەوە، تەنانەت وڵاتانی ناوچە ساردەکانیش وەک ڕۆژئاوای ئەوروپا، ئەوەش کێشەی تەندروستیی گەورە دروستدەکات بەتایبەت…
Total
0
Share