سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەولێر

سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا بەسەردانێك گەیشتە بەغداد و لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقدا كۆبووەوە و دواتر بەڕێكەوت بۆ هەرێمی كوردستان و كەمێك پێش ئێستا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێدەكرێت.

بڕیارە سەرۆكی هەنگاریا لە ماوەی مانەوەیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستاندا ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە گۆشتی بەراز لە نێو فڕۆكەدا درابێتە گەشتیاران

بابەتی دواتر

دوا وادە دیاریكرا<br>ئەو ئەفسەرانەی كە كێشیان دانەبەزێنن خانەنشین دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share