لە رێوڕەسمێكدا لە شاری قەڵادزێ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان،بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی شەست مەتری(قۆناغی چوارەم) لە شاری قەڵادزێ دانرا بڕیاریش درا بە دووبارە قیركردنەوەی ناو بازاڕی قەڵادزێ.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێدا هاتووە، بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییانی شاری قەڵادزێ لە ڕێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی شەست مەتری قەڵادزێ (قۆناغی چوارەم) كە لەلایەك كۆمپانیای ئاكشن جێبەجێدەكرێت، هەروەها پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەو دووبارە قیركردنەوەی ناوبازاڕی قەڵادزێ و چەند گەرەكێكی سنووری شارەوانيی قەڵادزێ كە بە گوژمەی ١,٠٢٩,٥٠٠,٠٠٠ دینار لەلایەن كۆمپانیای ڕاكانی نوێ جێبەجێدەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین جێبەجێدەكرێت.