سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەرنامەمان هەیە مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی پێویستییان بكرێنە گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەستیش بكرێنە هەمیشەیی.
سیراج بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژەی هەرێم رایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێم 365 هەزارە لەو ژمارەیەش نیوەی لە وەزارەتی پەروەردەیە و زیاتر لە 32 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و بەرنامەمان هەیە مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی پێویستییان بكرێنە گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەستیش بكرێنە هەمیشەیی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر دادپەروەری بۆ میلاكاتی فەرمانبەران پەیڕەونەكراوە بەو هەنگاوە كاردەكەین كە میلاكات لە هەرێمی كوردستان رێكبخەینەوە.