بەهەدەردانی زیاتر لە 36 ملیار دینار لە دوو كۆمپانیای نەوتی ئاشكراكرا

دەستەی دەستپاكیی عێراق دوو هەوڵی بەهەدەردانی سامانی گشتی و سەرپێچیی دارایی بە بڕی زیاتر لە 36 ملیار دینار لە دوو كۆمپانیای نەوتی ئاشكرادەكات.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنی بەهەردانی سامانی گشتی و سەرپێچیی دارایی لە دوو كۆمپانیای نەوتی لە پارێزگای میسان ئەنجامداوە كە كۆی پارەكەی دەگاتە زیاتر لە 36 ملیار دینار.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە ئاشكرایكرد، تیمێكی لێكۆڵینەوەكانیان سەردانی شوێنی كاركردنی كۆمپانیایەكی تایبەت بە گەڕان بەدوای نەوتدا كردووە و 3500 ئامێری تۆماری گەڕانی بەكارنەهاتوویان دەستبەسەرداگرتووە، سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە هاوردە كراوە.

روونیشیكردەوە، بەهای ئامێرەكان كە بەر لە هەشت ساڵ هاوردەكراون دەگاتە 17.5 ملیۆن دۆلار، ئامێرەكان تەنها یەكجار بەكارهێنراون، دواتر ئەمباركراون، لە شوێنێكی دوور لە بەردەست و لەنێو سەتڵی خۆڵی كۆگایەكدا، بەهۆی پێویست نەبوون پێی، ئەمەش بووەتەهۆی لەناوچوونیان.

لە كاری دووەمیدا تیمەكە پاش گەڕان و پشكنین سەرپێچیی داراییان لە ژمێریاریی كۆمپانیای نەوتی میسان بە بەهای (10,982,716,000) ملیار دینار ئاشكراكردووە، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی وێنەی راستێندراوی 20 نوسراوی دووبارەی خەرجكردن لەنێو سەرەتاكانی كۆمپانیاكەدا.

بابەتی پێشتر

ژیانی زیندانییەکانی گوانتانامۆ

بابەتی دواتر

سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژە: مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێنە گرێبەست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
Total
0
Share