وەزیری نوێی ژینگەی عێراق دەستبەكاربوو

نزار ئامێدی وەزیری نوێی ژینگە بە فەرمی پۆستی وەزارەتەكەی لە ساڵح حەسەناوی وەزیری تەندروستی وەرگرت.

وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ رایگەیاند، نزار محەمەد سەعید (نزار ئامێدی) پۆستەكەی وەك وەزیری ژینگە لە ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی و وەزیری ژینگە بە وەكالەت بە فەرمی وەرگرت.

رێوڕەسمی رادەستكردن و وەرگرتنەكە ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ژینگە بە ئامادەبوونی بریكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەڕێوەچوو.

شەممەی رابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان نزار محەمەد سەعید ئامێدی، كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك وەزیری ژینگە متمانەی پێدرا.

هەمان رۆژ نزار ئامێدی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە سووربوونی یەكێتی و هاوپەیمانیمان لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بەپێی شایستەیی دەنگەكان و پێگەكەی دوو وەزارەتمان وەرگرتووە و كۆتایی پێهاتووە.

وتیشی، “بە دڵنیاییەوە پۆستەكە بەكاردەهێنرێتەوە بۆ خزمەتی گشتیی عێراق و خەڵكی هەرێم”.

وەزارەتی ژینگە وەزارەتێكی گرنگە و لە دونیادا گرنگی پێدەدرێت، چونكە ئەم هەسارەیە خۆی لە مەترسیدایە. ئامێدی وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، جیهان گرنگییەكی زۆر بە پرسی ژینگە دەدات، ئەوانیش لەرێی ئەو گرنگیپێدانە نێودەوڵەتی و جیهانییەوە دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ عێراق، هەرێمی كوردستان و هەر شوێنێك كە پێویستی بە ژینگەپارێزی بێت و تووشی كارەساتی ژینگەیی بووبێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بابەتی دواتر

لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە سێ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمالی منداڵان خەوێندراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share