مووچەخۆران لە مەترسییەك ئاگاداردەكرێنەوە

فەرمانبەران و خانەنشینانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و شارەكانی تری عێراق، لە مەترسییەكی سەر مووچەكانیان ئاگاداردەكرێنەوە.

هۆشدارییەكە بانكی رافیدەین بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی بە كارتی ئەلیكترۆنی مووچە وەردەگرن، بە هیچ شێوەیەك زانیارییەكانیان نەدەن بە كەس و كۆمپانیا و بانكەكان.

نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری داوە، “هەر كەسێك بانگەشەی ئەوەی كرد سەر بە كۆمپانیا و بانكەكانە، داتا و زانیارییەكانتانی پێمەدەن، بۆ ئەوەی نەكەونە داوی فێڵ و فریودانەوە”.

راگەیەندراوەكە روونكردنەوەی بە مووچەخۆران داوە و رایگەیاندووە، ژمارەی نهێنیی سەر كارتەكانیان بە كەس نەدەن و رێگەنەدەن كارتی ئەلیكرۆنیی مووچەكانیان كۆپی بكرێت یاخود وێنەی بگیرێت.

بابەتی پێشتر

25 پەرلەمانتار داوای بە تاواندانانی هاوڕەگەزخوازی دەكەن

بابەتی دواتر

سەربازگەیەكی توركیا لە نەینەوا بۆردومان كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share