لە مانگی ڕەمەزاندا.. بەم ڕێنماییانە خۆت لە تینوێتی بپارێزە

لەگەڵ نزیکبوونەوەدا لە وەرزی هاوین و گەرما، تینوێتی ڕۆژووەوان زیاتر دەکات، چونکە ڕۆژووگرتن و گەرما دەبنە هۆکاری لەدەستدانی ئاو و تەڕایی جەستە.

ئەمانەی خوارەوە چەند ڕینماییەکی بەسوودن بۆ خۆپارێزی لە تینوێتیی مانگی ڕەمەزان.

ئاوخوارنەوە

ئاو سەرەکیترین خواردنەوەیە و جێگرەوەی نییە، پسپۆڕەکان ڕێنماییدەدەن ڕۆژانە یەک لیتر و نیو ئاو بخورێتەوە. ئەمە هەم جەستە چالاک دەکاتەوە و هەم ئەو خوێ و ئاسنەشی بۆ دەگەڕێنێتەوە کە لە پرۆسەی بەڕووژووبوونی ڕەمەزان و ئارەقدەردانی گەرمادا لەدەستیداوە.

دەتوانیت هەندێک پێکهاتەی تەندروست بخەیتە ناو ئاوی خواردنەوەکەتەوە، وەک قاژێک لیمۆ، چەند گەڵایەکی نەعنا یان هەندێک زەنجەفیل.

بەکارهێنانی جۆرەکانی تری خواردنەوە و شلەمنییەکان

ئەمە بەتایبەتی شەربەتە سرووشتییەکان دەگرێتەوە، باشتریش وایە خۆت لە خواردنەوە دەستکردەکان بەدووربگریت کە گاز و ڕەنگ و پێکهاتەی دەستکردیان تێدایە و ڕێژەی شەکریان بەرزە.

سەوزە

لە مانگی ڕەمەزاندا باشتر وایە سەوزە شەوان و پارشێوان بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی ئاو و ڕێشاڵیان تێدایە و ماوەیەکی زۆر لە گەدەدا دەمێننەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەستکردن بە برسێتی.

خەیار بە باشترین جۆری سەوزە دادەنرێت کە لە تینوێتی بەدوورتدەگرێت و جەستە فێنکدەکاتەوە.

دواخستنی پارشێو

باشتر وایە پارشێو پاش نیوەشەو بکرێت، تاکو ڕۆژووەوان بەرگەی تینوێتی بگرێت. هەروەها پێویستە پارشێوان نانێکی قورس نەخورێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share