دوایین لێدوان لەبارەی هەرزانكردنی كارتی مۆبایلەوە

سەرۆكی لیژنەیەكی پەرلەمان دەڵێت، دابەزاندنی نرخی كارتی پڕكردنەوەی باڵانسی مۆبایل نایاساییە.

دوای بڕیارەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بۆ دابەزاندنی نرخی كارتی پڕكردنەوەی باڵانسی مۆبایل، زوهرە بجاری سەرۆكی لیژنەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لابردنی باجی 20% لەسەر كارتەكانی مۆبایل لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە كارێكی نایاساییە.

بەپێی وتەی سەرۆكی لیژنەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان، لابردنی باج لەسەر كارتی پڕكردنەوەی باڵانسی مۆبایل، پێویستی بە یاسایە و دەبێت لە رێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بكرێت، نەك بە بڕیاری حكومەت.

لە چەند رۆژی رابردوودا هیام یاسری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری دا نرخی كارتی پڕكردنەوەی باڵانسی مۆبایل بە رێژەی 20% هەرزانبكرێت و بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەمان سیاسەت و ستراتیژیی سەرۆك مام جەلالەوە كاردەكات

بابەتی دواتر

500 هەزار كەس سەردانی پێشەنگای نێودەوڵەتیی كتێبیان لە سلێمانی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share