ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سیستمی غازەوە چەند بریارێکی دا

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەبارەی پرسی تەقینەوەکانی غازەوە کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە ڕاگرتنی سیستمی غازی ئەو شوێنانەی کاری پێدەکەن.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکانی سلێمانی و دهۆک و کوالێتیی ئەو غازەی دادەنرێت.

بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە:

1.پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانە دەکرێت کە سیستەمی غاز بەکاردەهێنن.

2.لێکۆڵینەوەی ورد و جددی لەبارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجێکارەکان و هۆکاری رووداوەکانی سلێمانی و دهۆک دەکرێت.

3.بەکارهێنانی سیستەمی غاز، لەو شوێنانەی بەکاریدەهێنن، رادەگیرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم تەقینەوەیەکی سیستمی غاز “شۆفاژ” لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ڕوویدا کە بەهۆیەوە 15 کە گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکە برینداربوون.

شەوی ڕابردووش لە شاری دهۆک لە بەشەناوخۆییەکی خوێندکاران ڕووداوێکی هاوشێوە روویدا بەهۆی تەقینەوەی غازەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 31 کەس برینداربوون.

بابەتی پێشتر

دووەم برینداری تەقینەوەكەی دهۆك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هۆشداری دەدرێت لە چۆنێتیی بەكارهێنانی غاز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێک تایبەت بە ماتۆڕسوارەکان دەرچوو

هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا سەرجەم ماتۆڕسوارەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی کڵاوی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
Total
0
Share