فەتوایەک لەبارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە قیست درا

ئەنجومەنی فەتوای هەرێم فەتوایەك لەبارەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە قیست دەردەكات و حوكمەكانی شەرعی بوون و ناشەرعی بوونی یەكلادەكاتەوە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە فەتوایەكدا دەربارەی (حوكمی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل به‌ قیست) رایگەیاند، وه‌ك روونه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی سێ‌ لایه‌نه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ مامه‌ڵه‌ی شه‌رعی دو ته‌ره‌فه‌یه‌ (البائع + المشتری) یان (المقرص+ المقترض)، هه‌ندێك كومپانیا هه‌یه‌ كه‌ سه‌یاره‌ ده‌فرۆشن به‌ قیست، به‌ زیاتر له‌ نرخی كاش كریاره‌كه‌ ده‌نێرن بۆ بانك وه‌ك ته‌ره‌فی سێیه‌م له‌ مامه‌ڵه‌كه‌دا و بانكیش سه‌یاره‌كه‌ی نه‌كڕیوه‌ و نه‌بۆته‌ موڵكی ته‌نها پاره‌ی سه‌یاره‌كه‌ ده‌دات بۆ كڕیاری سه‌یاره‌، لێره‌دا به‌و شێوه‌یه‌ دروست نییه‌.

روونيشيدەكاتەوە، “چونكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بانك پاره‌ی دابێت به‌ قه‌رز و دوایی بۆ خۆی به‌ زیاتر وه‌ریبگرێته‌وه‌ و هیچ كاڵایه‌كی له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌فرۆشتوه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته‌ ته‌ره‌فی سێیه‌م كه‌ له‌ مامه‌ڵی شه‌رعیدا دروست نییه‌”.

سەبارەت بە ده‌رچه‌ی فیقهی بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌، ئەنجومەنی فەتوا دەڵێت، ئه‌گه‌ر بانك سه‌یاره‌كه‌ی كڕیه‌وه‌ له‌ كۆمپانیا و بوو به‌ موڵكی خۆی و به‌ته‌واوی وەریگرت و بوو به‌ ماڵی و(قبض)ی كرد (حقیقه‌ً) یان (حكماً) ئه‌وكات دروسته‌ بانك بیفرۆشێته‌وه‌ به‌ زیاتر و به‌ كاش یاخود به‌ قیست، چونكه‌ له‌وكاته‌دا كاڵای فرۆشتووه‌ نه‌ك پاره‌ی به‌قه‌رز دابێت به‌ زیاده‌ و ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵەیه‌ له‌ فیقهی ئیسلامیدا پێیده‌وترێت (المرابحە) و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروسته‌.

فەتواكە باس لە ئەگەرێكی دیكە دەكات و ئەوەی خستووەتەڕوو، ئه‌گه‌ر سه‌یاره‌كه‌ی به‌ قیست كڕی به‌ نمونه‌ به‌ (14,000$) سه‌د و چوارده‌ وه‌ره‌قه‌ و بۆ شه‌ش ساڵ و وا رێككه‌وتن كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شه‌ش ساڵدا كڕیار قه‌رزه‌كه‌ی دایه‌وه‌ ئه‌وا وه‌ك خۆی قیمه‌ته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساڵێك زووتر ته‌واوی پاره‌كه‌ی دایه‌وه‌ به‌ بانك ئه‌وا بانكه‌كه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ پاره‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌بێت ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ش دروست نییه‌ چونكه‌:

1- (ئه‌گه‌ری) تیادایه‌ و گرێبه‌ستیش نابێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و فه‌رزیات بونیات بنرێت.

2- ئه‌و بڕه‌ قیسته‌ی كه‌ بانكه‌كه‌ لێی خۆش ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر مودده‌یه‌كدایه‌ كه‌ پێشده‌خرێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزیش له‌ به‌رامبه‌ر مودده‌دا به‌شێكه‌ له‌ سوو (ریبا) و حه‌رامه‌.

3- ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ دوو مامه‌ڵەیه‌ له‌ یه‌ك مامه‌ڵه‌دا پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش (درودی خوای لەسەر بێت) ڕێگری كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی دوو مامه‌ڵه‌ له‌ یه‌ك مامه‌لّه‌دا وه‌ك ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ -خودا لێی ڕازی بێت- له‌ ئازیزمانه‌وه‌ رەزای خوای لێ بێت ڕیوایه‌ت ده‌كات: ((من باع بیعتین فی بیعە، فله أوكسهما أو الربا)) رواه أبو داود: 3/274 برقم (3461).

به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كه‌ به‌مه‌رج دانه‌نرابوو ئه‌گه‌ر زووتر قه‌رزه‌كه‌ی دایه‌وه‌ به‌ فرۆشیار ئه‌وا بڕێكی لێخۆش ده‌بێت به‌ڵكو دوای ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كه‌ فرۆشیاره‌كه‌ ووتی: ئه‌گه‌ر زووتر قه‌رزه‌كه‌م پێبده‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ت لێخۆشده‌بم، ئه‌وا به‌شێك له‌ زانایانی شه‌رع رێگه‌یان پێداوه‌ و ده‌كرێت له‌سه‌ر رای ئه‌وان له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كاری پێبكرێت وه‌ك: ئیبن عه‌بباس و نه‌خه‌عی و ئیبن سیرین و زوفه‌ر و ئیبن عابدین بڕوانه‌: الدر المختار (5 / 160).

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو كچەی خۆشەویستەكەی رفاندی و دەستدرێژیی كردەسەر

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا: 107 دەرچووی دیكە لە كۆلێجە پزیشكییەكانی زانكۆكان وەرگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share