لەبارەی سیستمی غازەوەیە
بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات هاوشێوەی باڵەخانە بازرگانییەكان و شوێنەكانی دیكە پابەندی ڕێنماییەكان بن كە بۆ سیستمی غاز پەیڕەودەكرێت و ئاشكرایدەكات ڕێوشوێنی پێویست لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان دەگیرێتەبەر.

ڕائید ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانيی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم ئەو باڵەخانە و ناوەندە بازرگانییانەی كە سیستمی غازیان بۆ دانراوە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانن و بەردەوام بە دواداچوونیان بۆ دەكرێت بۆیە ئەگەر ئەو ڕێنماییانە بۆ ئەو ماڵانەش جێبەجێبكرێت كە سیستمەكەیان داناوە لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییاندایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دانانی سیستمی غاز مەترسیدارە بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئەو ڕێنماییانەی كە بۆ باڵەخانە و ناوەندە بازرگانییەكان پەیڕەودەكرێت و هاوڵاتییانیش بۆ ماڵەكانیان پێوەی پابەندبن و چەند ڕێوشوێنێكی پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و خانەنشیانی سنووری ماددەی 140ی دەستووریش دەگرێتەوە

ساسان عەونی، وەزیری شاەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور…
Total
0
Share