بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق: دۆخی ئەمنیی عێراق وادەخوازێت هەموومان هاوكار و هەماهەنگ بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق كۆبووەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەكان و ڕێوشوێنەكانی ڕیشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش تاوتوێكران و جەخت لە هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرایەوە بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكە.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرد و وتی، دۆخی ئەمنیی عێراق وادەخوازێت هەموومان هاوكار و هەماهەنگ بین لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و هاوڵاتییانمان.

‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەند پڕۆژەیەكی هاوبەش لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان و زیاتركردنی كردە سەربازییەكان گەڵاڵەكران و هەردوولا هاوڕابوون كە پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت كاری لە پێشینە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچيرڤان بارزانى: هەموو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێم پێویستە پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی رێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئازارى 1970وە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، با له‌ هه‌رێمى…
Total
0
Share