تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەکانی دەم و ددان نیوەی مرۆڤایەتییان گیرۆدە کردووە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکە دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان تووشی نەخۆشییەکانی دەم و ددان بوون، لەوانەش خراپبوونی ددان و پوک و شێرپەنجەی دەم و ددان.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پشتی بە زانیارییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بەستووە دەریدەخات، ئەم دۆخە بە توندی کاریگەریی کردووەتە سەر ئەو وڵاتانەی هەژارن و دەستیان کەمتر دەگات بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە سیاسەتی تەندروستیی جیهانیدا گرنگیدان بە تەندروستیی دەم و ددان پشتگوێخراوە، ئەگەر وەک پێویست گرنگی پێبدرێت دەتوانرێت بە چاودێری و ڕێکاری پێویست ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت.

هەروەها 45%ی دانیشتووانی جیهان کە دەکاتە 3.5 ملیار کەس گیرۆدەی نەخۆشییەکانی پووک و دەم وددانن.

ڕاپۆرتەکە زیادبوونی نەخۆشییەکە لە 194 وڵات ڕووپێوی کراوە، نزیکەی یەک ملیار نەخۆش زیادیکردووە لە 30 ساڵی کۆتاییدا.

بەپێی ئەو راپۆرتە زیادبوونی ژمارەی نەخۆشییەکانی دەم و ددان دەرخەری ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک دەستیان ناگات بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەو رووەوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ساڵانە نزیکەی 380 حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی دەم و ددان دەستنیشان دەکرێت لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

دوایینیان دەگاتە ئەمریکا.. مووشەکە بالیستییەکانی کۆریا ئەمریکا تووڕە دەکاتە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share