بکوژی ژنەکەی گەڕەکی تاڤگە دەستگیرکرا

هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكوژی‌ ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد کە شەوی رابردوو لە گەڕەکی تاڤگە تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ تاڤگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێك هه‌ڵیکوتایه سە‌ر ماڵی‌ خوشكه‌كه‌ی ‌‌و ته‌قه‌ی‌ لێکرد و به‌سه‌ختی‌ برینداری‌ کرد، دوای‌ دوو كاتژمێر ژنه‌كه‌ له ‌نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا و بكوژیش بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵات، ده‌ستبه‌جێ  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شارو کوردسات و سەرچنار و هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای بەڕێوەبەرایەتیی بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار راسپارد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر ‌و له ‌ماوه‌ی‌ کەمتر لە کاتژمێرێکدا توانرا بكوژی‌ ژنه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه ‌و ده‌ستگیربكرێت‌ و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه‌ تاوانه‌كه‌ی‌ پێئه‌نجامدراوه”.

باسی لەوەش کرد، “له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له ‌دایكبووی‌ 1994 به‌بڕیای‌  دادوه‌ر راگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرێکەوە لە تورکیا هەشت منداڵ و دایکێکی سوری سووتان

بابەتی دواتر

داهاتی دانەغاز 161 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share