کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە تاوەبارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.
بۆ سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوەباران و بروسکە هەیە، پاشان ناجێگیربوونی کەش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی تاوەبارانی پچڕ پچڕ کە هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لە ناوچەکانی باشووردا.
پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن.