پۆلیسی کەرکوک: ئەو خەسووەی بە سوتاندنی بوکەکەی تۆمەتبارکرا هەڵات

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئەو خەسووەی بە سوتاندنی بوکەکەی تۆمەتبارکراوە هەڵاتووە.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نزیکەی دوو هەفتە دەبێت ئەو دۆسیەیەی دەوترێت بوکێک لەلایەن خەسوویەوە سوتێنراوە هاتووەتە لای ئێمە، کچەکە کوردە و خەڵکی شاری کەرکووکن، ماوەی نزیکەی ساڵێک دەبێت هاوسەرگیری کردووە و دووگیان بووە، دیارە کاتی رووداوەکە کێشەیان هەبووە، لەگەڵ ماڵی خەسوویدا لە یەک خانوودا ژیاون، بوکەکە لە نهۆمی سەرەوە بووە ماڵی خەسووی لە نهۆمی خوارەوە”.

باسی لەوەش کرد، “بوکەکە لە ئیفادەی یەکەمیدا بە ئێمەی وت، کاتێک کێشەکەیان دروستبووە بە توڕەییەوە چووەتە سەرەوە و نەوتی کردووە بە خۆیدا، بەڵام بۆ ئێمە ئەم قسەیە جێی باوەڕ نەبوو، بۆیە رێکخراوی ئەمەلی عێراقیمان ئاگادارکردەوە، لەگەڵ ئەواندا دیسان وتەمان لە کچەکە وەرگرتەوە ئەم جارەیان وتی،”من تەنها نەوتەکەم کرد بە خۆمدا وەک کاردانەوەیەک، بەڵام نەمویست خۆم بسوتێنم نە چەرخم لێوە نزیک بوو نە هیچ ئاگرێک، خۆم خۆم نەسووتاند، بەڵام دڵنیا نیم کە مێردەکەم ئاگری پێوەنام یان خەسووم”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هاوسەری کچەکە و خەسووی دەرکردووە، هاوسەرەکەی خۆی رادەست کردووە، بەڵام خەسووی هەڵاتووە و تا ئێستا نەمانتوانیوە دەستگیری بکەین”.

ئاشکراشی کرد، “خەسووی کچەکە کارمەندی کارگوزارە لە زانکۆی کەرکووک، کوڕەکەشی بە هەمان شێوە لەو زانکۆیە دەوامی کردووە”.

 

بابەتی پێشتر

سێ ئەندامی خێزانێك بە تۆمەتی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: شاسوار عەبدولواحید نزیكەی 83 ملیار دیناری حكومەتی لایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزوور.. گەنجێك بە گولـلە كوژرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەیەكی شارەزوور، بەپێی زانیارییەكان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقەی لێكراوە. كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی…
Total
0
Share