سیستمی پریپەید بۆ باخ و ڤێلاكانیش دادەنرێت؟

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی پەیڕەوكردنی سیستمی پریپەید بۆ ئەو باخ و ڕەزانە دەدات كە ڤێلا و خانووی لە چەند ناوچەیەكدا تێدا دروستكراون و جەختیشدەكاتەوە ئەو سیستمە لە چەند شوێنێك بە ئەزموونی كاری لەسەر دەكرێت و ئەگەر پڕۆسەكە سەركەوتوو بێت تەواوی هاوبەشانی كارەبا دەگرێتەوە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەك پڕۆژەیەكی نموونەیی بووە و پەیڕەوكردنی سیستمی پریپەید بەشێكە لە پێوەری زیرەك كە ئێستا بە شێوەی ئەزموونی كاری لەسەر دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو شوێنانەی بە ئەزموونیی سیستمی پریپەیدی تێدا جێبەجێدەكرێت ئەگەر سەركەوتوو بوو ئەوا پڕۆژەكە فراواندەكرێت بۆ سەرجەم شوێنەكانی دیكە و هاوبەشانی كارەبا كە لە باخ و ڤێلاكانیشدا بن سیستمەكە دەیانگرێـتەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار هاوبەشی كارەبامان هەیە ماوەیەكی دەوێت تا پێوەری زیرەك و سیستمی پریپەید جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share