(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و چوار یانه‌ی دیکه‌ خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، لیڤه‌رپوڵ و ناپۆلی بلیتی قۆناغی (16)یان مسۆگه‌رکرد، کۆمه‌ڵه‌کانی چواره‌میش له‌ دوایین گه‌ڕدایه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له یاریگای‌ “کامپ نو” میوانداریی بایرن میونشنی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 10، 31، 95 له‌لایه‌ن سادیۆ مانێ و ئێریک چوپۆ مۆتینگ و بنجامین پاڤارده‌وه‌‌‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام یاریکرد و به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 42، 49، 52 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سه‌ڵاح، داروین نونێز، هارڤی ئیلیۆته‌وه‌‌ تۆمارکران، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا یانه‌ی ناپۆلی به‌ سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رزی سکۆتله‌ندی برده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، لیڤه‌رپوڵ هاوشانی ناپۆلی سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌رکرد، هه‌روه‌ها له‌ کۆمه‌ڵه‌ی پۆرتۆ هاوشانی کله‌ب بروج سه‌رکه‌وت.

له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا بایرن میونشن و ئینته‌ر میلان براوه‌ بوون، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یان بۆ خولی ئه‌وروپی دابه‌زاند.

له‌ کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میشدا ئه‌نجامه‌کان ئاڵۆزن، سپۆرتینگ و تۆتنهام و فرانکفۆرت و ته‌نانه‌ت مارسیلیا-ش هیوای سه‌رکه‌وتنیان هه‌یه‌ و تاوه‌کو کۆتا گه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌کان براوه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ یه‌کلایی نابێته‌وه‌.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:

کله‌ب بروج 0-4 پۆرتۆ

ئینته‌ر میلان 4-0 ڤیکتۆریا پلزن

به‌رشلۆنه‌ 0-3 بایرن میونشن

ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام 0-3 لیڤه‌رپوڵ

ناپۆلی 3-0 گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رز

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 2-2 بایه‌ر لیڤه‌رکوزن

ئینتراخت فرانکفۆرت 2-1 مارسیلیا

تۆتنهام 1-1 سپۆرتینگ لشبۆنه‌

بابەتی پێشتر

بەهۆی سەیركردنی دیمەنەكانی خۆرگیرانەكەوە بووە

بابەتی دواتر

دیلان غەفور: سبەینێ سەرجەم وەزارەتەكان یەكلاناكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share