ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 28 كەس لە هەولێر بە تۆمەتی هەڕەشە و لێدان، سەرانەسەندن، مامەڵەکردن بە دۆلاری لیبی و دراوی ساختە رادەگەیەنێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دامەزراوەكانی ئەنجومەنەكەیان لە شاری هەولێر ئەو تۆمەتبارانەیان دەستگیركردووە.
ئەو كەسانە لە 31ی تەمموزی رابردووەوە تائێستا لە ئۆپەراسیۆنی جیاجیادا دەستگیركراون.
ئەنجومەنی ئاسایش لە ڤیدیۆیەكدا دەقی دانپێدانانی بەشێك لە تۆمەتبارانی بڵاوكردووەتەوە.