سزای لەسێدارەدان بۆ “تاوانباران”ـی دەستدرێژیكردنەسەر كچێكی منداڵ و كوشتنی دەركرا

دادگای تاوانەكانی زیقار لە باشووری عێراق، سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو كەس دەركرد كە تۆمەتی كوشتنی كچێكیان بەسەردا ساغبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگاكە، ئەو دوو كەسە كە یەكێكیان مامی قوربانییەكەیە، لە ماوەی رابردوودا دەستدرێژیی سێكسییان كردووەتەسەر كچێكی منداڵ و دواتر كوشتوویانە.

دادگای تاوانەكانی زیقار ئاشكرایكردووە، “هەردوو تاوانی دەستدرێژی و كوشتن”ـەكە لە شاری ناسڕییە ئەنجامدراون و دوو سزادراوەكە دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و تۆمەتەكانیان سەلمێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە ئاسمانی بەغداد_دا دەسوڕێنەوە وەزارەتی بەرگری روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی نزم بە ئاسمانی شاری بەغداد_دا دەسوڕێنەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share