لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە بۆ یەكەمجار ژنێك دەبێتە وەزیری دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی و ئابوریی عێراق بڵاویكردووەتەوە، هەیام نیعەت مەحمود، وەزیری دارایی بە وەكالەت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتدا كۆبووەوە و جەخت لە بەهێزكردنی ڕۆڵی دامەزراوەكان كراوەتەوە.

دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ڕاسپاردنی ئیحسان عەبدولجەباری وەك وەزیری دارایی بە وەكالەت هەڵوەشاندەوە لەسەر بڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە هەیام نیعەت، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پەرلەمان وەك وەزیری دارایی و ئابوریی بە وەكالەت دەستبەكاربووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، هەیام نیعەت مەحمود، وەزیری دارایی و ئابوریی بە وەكالەت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت كۆبووەتەوە و جێی ئاماژەیە لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە ، یەكەمجار ژنێك دەبێتە وەزیری دارایی عێراق.

بابەتی پێشتر

ئەستۆن ڤێلا 0-2 چێڵسی

بابەتی دواتر

حسێن حەمەساڵح: ئەو كۆچبەرانەی ڕووتكرانەوە خەڵكی هەرێمی كوردستان نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share