ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی عەقید هاوکار بڵاوکردەوە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی عەقید هاوکار بڵاوکردەوە و داوای لە هێزە ئەمنییەکان ھەرێم لە لێکۆڵینەوەکانیاندا وردبن و ڕاستی ڕووداوەکە و تۆمەتباران  بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەن.

ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7 ی تشرینی یەکەمی 2022  لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە شاری ھەولێر، ئۆتۆمبێلەکەی عەقید ھاوکار عەبدوڵا ناسراو بە ( ھاوکار جاف ) کرایە ئامانج و بە داخەوە شەھیدکرا”.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” شەھید ھاوکار كە پێشتر لەئەرک و فەرمانی فەرمیدا بوو ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە ھێزەکانی دژە تیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کردووە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هاتووە، ” وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی بەرزی قوربانیدانن، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین ، داواش لەھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانیاندا وردبن و ڕاستی رووداوەکە و تۆمەتباران  بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەن و ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردا بسەپێنن”.

بابەتی پێشتر

جوانترین گوڵ لە وشکترین بیابانی جیهان

بابەتی دواتر

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئەمشەو بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە نووسینگەكانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر دابەزی. پەیامنێرێ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share