گوندێكی سنووری پێنجوێن بۆردومانكرا

جارێكی دیكە گوندێكی سنووری پێنجوێن بۆردومانكرا و بەرپرسێكی ئیداریی ناوچەكەش دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نزیك بە كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە گوندی بادەنە بۆردومانكرا.

وتیشی، “لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەمان گوند كراوەتە ئامانجی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان”.

بۆردومانەكە شاخێكی نزیك لە گوندەكەی گرتووتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز ئەوەی خستەڕوو، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، نە لە گوندنشینان، نە كەسی دیكە ئەوەندەی زانیارییان پێگەیشتووە.

بۆردومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ناوچەكەدا ڕۆژی سێشەممە دەستیپێكرد، ئەوكات زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆردومانی سنووری گوندەكانی زەردكاوە، خۆشكەوە و بادەنە لە سنووری قەزای پێنجوێن و ڕەنێنە بە دیوی قەزای شارباژێر كران.

دوێنێش هێرشێكی دیكەی هاوشێوە بۆسەر گوندی بادەنە كرا، ئەگەرچی زیانی بۆسەر گیانی گوندنشینان نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

كرێكارێك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەردەوام دەبین لە سۆراغکردنی بێسەروشوێنانی ئێزدی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share