زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستان

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا یەك لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ دابەشنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە دەوترێت نەوتی سپی دابەشدەكرێت، بەڵام نازانین كە ئاخۆ وەرزی بەهار دەست بە دابەشكردنی دەكەن.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نووسراوێكمان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە سەبارەت بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان و وەڵامی نووسراوەكەمان دراوەتەوە كە سەرقاڵی داڕشتن و دانانی پلانێكن بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا.

ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق ساڵانە لە كۆتایی مانگی نۆ و سەرەتای مانگی 10 دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكات و لە هەرێمی كوردستان ساڵی ڕابردوو بڕیاری دابەشكردنی نەوتی سپی درا و بەشێكی هاوڵاتییان نەوتی سپییان وەرنەگرت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ ئەمساڵیش ڕاگەیەندراوە نەوتی سپی بۆ وەرزی زستان دابەشدەكرێـت و تائێستا دابەشنەكراوە و نازانین كە ئاخۆ بۆ وەرزی بەهار دەست بەدابەشكردنی دەكەن، ياخود بۆ وەرزی زستان.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

بابەتی دواتر

كارەبای نیشتمانی گەیەندرایە گوندی قەڵای میكائیل لە سنووری ناحیەی قادركەرەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی مۆڵەتەكەیان بەسەر نەچووە و دەیگۆڕن بۆ سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێری بەپێی ڕێنماییەكان…
Total
0
Share