سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت و بێ بەرامبەر بەسەر خەڵکەکەیدا دابەشی دەکات.
بەرهەم ساڵع، سەرۆککۆماری عێراق لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی نائاسایی نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنێ 3ی کانونی یەکەم ڕایەگیاند، “هیوادارین لە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنادا ڕەچاوی دادپەروەری بکرێت بەسەر هەموو جیهاندا.
ھەر لەمیانی ووتارەکەیدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە کە پێویسته كاری لە پێشینە ده‌سته‌به‌رکردنی ڤاکسین و چاره‌سه‌ر بێت، به‌جۆرێک بە ئاسانی بگاته دەستی هەموو وڵاتان و سەرجەم مرۆڤایەتی، زۆر گرنگیشە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی چاره‌سه‌ر و ڤاکسیندا، دادپه‌روه‌ری ڕه‌چاو بکرێت و دوور بێ له ململانێی سیاسی بازرگانی پێوه‌کردن.
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، وێڕای سنورداری تواناکانمان، تا رادەیەك سەركەوتوو بووین لە گه‌مارۆدانی پەتاكەدا، هه‌وڵ و قوربانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و ئاستی هۆشیاری هاووڵاتییان، شانبه‌شانی پشتیوانی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی دۆست یارمه‌تیده‌رمان بوون.