ئاسایش ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تابلۆکانی هاتوچۆی دەدزی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، “هێزەکانمان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تابلۆکانی هاتوچۆی دەدزی”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، ئاشكراكراوە كە دوای ئەوەی چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیارییان بە ئاسایش داوە و داوای لێپرسینەوەی یاساییان کردووە لە تۆمەتبارێکی نەناسراو، كە لە ڕێگەی هاتوچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو هێماکانی ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆ لێدەکاتەوە و دەیاندزێت، لە لایەن بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە پەیوەندیکراوە بەو کەسانەوە و پاش دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان، دەستبەجێ تیمە تایبەتەکانیان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەو بارەیەوە.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “سەرئەنجام پاش تێپەڕبوونی کەمتر لە کاتژمێرێک لە داواکەی هاوڵاتییان، تۆمەتبارێک بە ناوی (ک، م، ع) دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە لایەن هێزەکانمان لە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  دەستگیركرا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە، ویستوویەتی تابلۆکان لە بازاڕدا بە فافۆن بفرۆشێت.

بابەتی پێشتر

پێرێز پێشبڕکێی سەنگافورەی بردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share